لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

پەیامی کورد... لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ئاداداری ٢٠٢٢، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە ناوی ڕۆستەم خزری تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەیرانبەنی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ڕۆستەم خزری لەلایەن ژمارەیەک کۆڵبەر و خەڵکی ناوچەکەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی کراوە.

ڕۆستەم خزری خێزاندار بووە و سەرپەرشتیی دایک و برا چووکەکەشی لە ئەستۆ بووە. باوکی ڕۆستەم ٢٠ ساڵ پێش کۆچی دوایی کردووە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە