پەیامی کورد... وەزیرە کوردەکە لە حکومەتی نوێی بەریتانیا دەمێنێتەوە
نەدیم زەهاوی، وەزیرە کوردەکەی نێو کابینەی حکومەتی بۆریس جۆنسن، کە پێشتر وەک وەزیری خەزێنەو پەروردەو بەڤاکسینکردن کاری کردووە، دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێ لیز ترۆس، وەک ڕاوێژکار و وەزیری حوکمەت بۆ کاروباری Duchy of Lancaster لە نووسینگەی کابینەی حکومەت، بەردەوام دەبێت.
ئەو پۆستە یەکێکە لەو سێ کارە تازانەی کە لە تیمی وەزاری نوێی لیز ترۆسدا، بەنادیم زەهاوی دراوە.
زەهاوی، پێشتر بۆ ماوەی دوو مانگ، وەک وەزیری خەزێنە، پلەکەی بەرز کرابووەوە، لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە، کاتێک ڕیشی سوناک دەستی لەکارکێشایەوە. هەروەها پێش ئەوەش، وەزیری پەروەردە بوو لە کابینەی بۆریس جۆنسۆن.
زەهاوی، وەک کارەکتەرێکی بەهێزی میدیای سەیر دەکرێت و بەردەوام ئامادەی هەیە لەسەر شاشەو بەردەم مایکی ڕۆژنامەوانان. زەهاوی بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلولی 2021 وەک وەزیری سەرپەرشتیکردنی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی پەتای کۆرۆنا، هاتە ناو کابینەی حکومەتەوە.
نەدیم زەهاوی، بە ڕەچەڵەک کوردێکی عێراقییە و بە منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا وەک پەناهەندە ڕوویان لەبەریتانیا کردووە. زەهاوی خاوەنی دامەزرێنەری کۆمپانیای توێژینەوەی بازاڕکردنی YouGov بووەو پێدەچێت ئێستا یەکێک بێت لەدەوڵەمەندترین سیاسەتمەدارەکانی ناو هاوس کۆمۆن.
زەهاوی، چەندین جار تۆمەتبارکراوە، بەدەست تێکەڵکردن و وەرگرتنی شیرینی لەکۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت، لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق. ڕۆژنامەکانی بەریتانیا دەڵێن، ٤٠٠ هەزار پاوەندی لەنەوتی هەرێم دەست کەوتوە.
لەهەمانکاتدا پەیوەندیەکی توندوتۆڵی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە، بەدۆستێکی دێرینی وەزیری پێشوی سامانەسروشتیەکان، ئاشتی هەورامی دادەندرێت.a
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە