سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.
 بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگاتە توركیا و  سەرەتا چاوی بەمەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە دەكەوێت.
دواتر و لە كۆشكی كۆماری توركیا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو ووڵاتە كۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی توركیا ئەردۆغان و سەرۆكی هەرێم گفتوگۆ لە بارەی رەوشی ناوچەكە و پەیوەندیەكانی نێوانیان دەكەن.
شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی پێكهاتووە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
دوایین سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا لە حوزەیرانی ساڵی رابردوودابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە