پەیامی کورد... كەسێكی دیكە لە کوردستان بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە كەسێك بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە، یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە شارۆچكەی كۆیە تۆماركرا، كة هاووڵاتيیەکى دانیشتووی گوندی سماقوڵیە و كاری ئاژەڵداری کردووە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێم، تا ئێستا لە هەرێم 10 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای “تای خوێنبەربوون” تۆمار كراوە و 4 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری بە هاووڵاتیان دا سەبارەت بە مەترسییەكانی تای خوێنبەربوون و خۆپارێزی هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان.
ئاشكراشی كرد، كە 9 كەس لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە