پەیامی کورد... كۆتایی بەهاری كوردستان لە هاوینی ئەمساڵ گەرمتر دەبێت
گۆڕانی كەش و هەوا كاریگەری ئەوتۆی لەسەر كەش و هەوای گۆی زەوی دروست كردووە ، بەشێوەیەك بەروونی بەدیار دەكەوێت كۆتایی بەهار لە كوردستان لە هاوینی ئەمساڵ گەرمتر دەبێت.
بەپێی ئەو پێشبینییەی كە لە ماڵپەری ئەكواوێزەری ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە ، پلەكانی گەرما لەمانگی حوزەیران بەرز دەبێتەوە دەگاتە سەروو (45) پلەی سەدی.
ئەوەش هاتووە ، لە هەردوو مانگی تەمموز و ئاب كە دەكەوێتە مانگەكانی هاوینە ، پلەكانی گەرما لە (43) پلە تێپەر ناكەن.
ئەمەش پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوە بۆ هەرسێ مانگی حوزەیران و تەمموز و ئاب :
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە