لە ئێران لە ماوی هەفتەیەکدا نزیکەی ١٨٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە

لە ئێران لە ماوی هەفتەیەکدا نزیکەی ١٨٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە

پەیامی کورد...لە ئێران لە ماوی هەفتەیەکدا نزیکەی ١٨٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە

 

جێگری وەزارەتی تەندروستی ئێران سەبارەت بە پڕبوونی زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە و هەڵکشانی لەڕادەبەدەری ئاماری تووشبوون و گیان‌لەدەست‌دا بەهۆی کۆرۆنا هۆشداریی دا.

 

"ئیرەج حەریرچی" ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ ڕایگەیاند: "لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ئەوەندەی ژمارەی دانیشتووانی شارێک، واتەی ١٨٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراوە."

 

بەگوێرەی قسەکانی وەزیری تەندروستی لەماوەی هەفتەی ڕابرردوودا ڕێژەی سەردانەکان بۆ نەخۆشخانە ٢٦.٥%، ڕێژەی خەوێندران لە نەخۆشخانەکان ٣٢% و ڕێژەی گیان‌لەدەستدان ٣٨% هەڵکشاوە.

 

هەروەها سەبارەت بە پڕبوونی نەخۆشخانەکانی هەموو پارێزگاکانی ئێران هۆشداری دا و وتی پارێزگاکانی مازەندەران، گولستان، کرمان، هۆررموزگان، تاران و ئەلبۆر چەند لەو پارێزگایانەن کە کێشەی کەمیی جێگەیان هەیە لە نەخۆشخانەکانیاندا.

 

حەریرچی وتیشی، کە ئەگەری هەیە ڕێژەی گیان‌لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە هەفتەی داهاتوودا بگاتە زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە ڕۆژدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە