پەیامی کورد … داعش لە باکووری بەغدا هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنین
گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنینی سوپای عێراق لە باكووری شاری بەغدا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، گروپە چەكدارەكانی داعش شەوی رابردوو هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنینی سوپا لەناوچەی تارمیەی باكووری شاری بەغداو لەئەنجامی پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان سەربازێك و ئەفسەرێك برینداربوونە.
ئەمەو دوای ڕووداوەكەش هێزەكانی سوپا گەیشتوونەتە شوێنەكەو دەستیان بە گەڕان و پشكنین كردووە بەدوای چەكدارەكانی داعش
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە