پەیامی کورد... حاكمی فلۆریدا له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا كشایه‌وه
رۆن دیسانتیس، حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی راگرت و له به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كشایه‌وه.
رۆن دیسانتیس، حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا كه له هه‌ڵبژاردنی به‌رایی كۆمارییه‌كان به ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی دۆناڵد تره‌مپ داده‌نرا، كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگرت و پاڵپشتیی خۆی بۆ تره‌مپ راگه‌یاند.
دیسانتیس كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ڵبژاردنی به‌رایی كۆمارییه‌كانی ویلایه‌تی ئایۆوا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناـ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (X) بڵاویكرده‌وه، ده‌ڵێت: "ناتوانم داوا له لایه‌نگرانمان بكه‌م كات و پاره ببه‌خشن، ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌كی ڕوونمان بۆ سه‌ركه‌وتن نه‌بێت. بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌م هه‌ڵده‌په‌سێرم".
حاكم ویلایه‌تی فلۆریدا به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆره‌وه چووه‌ناو كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2024ی ئه‌مریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و به‌پێی راپرسییه سه‌ره‌تاییه‌كان، دیسانتیس له پێگه‌یه‌كی به‌هێزدابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات.
كشانه‌وه‌ی دیسانتیس له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، له‌مپه‌رێكی له‌به‌رده‌م تره‌مپ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی لابرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە