کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

پەیامی کورد... کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

کۆڵبەرێکی لاو لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی شەوی دووشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢،کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئەرکان مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرکان مەحموودی خەڵکی گوندی “میراودەلی” بەخشی باینگانی پاوه بووە و لاقی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە لاوە لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی پاوه گوازراوەتەوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدیایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لانیکەم ٣ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە