پەیامی کورد... هێمن هەورامی: پێویستە وادەی پەرلەمانی کوردستان درێژ بکرێتەوە
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق تووشی پشێوی نەبێت و نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە، پێویستە وادەی پەرلەمانی کوردستان درێژ بکرێتەوە.
هێمن هەورامی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، بۆ ئەوەی وەکوو عێراق نەکەوینە نێو بۆشایی یاسایی و دەستووری، دەبێت وادەی پەرلەمانی کوردستان درێژ بکرێتەوە و ئەو درێژکردنەوەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ڕێککەوتنە لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن.
بەپێی قسەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، داوایان لە فراکسیۆنەکان کردووە بۆچوونی خۆیان لەوبارەیەوە ئامادە بکەن و لایەنە سیاسییەکانیش ڕێک بکەون، چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی ئەیلوولدا ڕێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردن بکرێت.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ ژمارەیەک پرۆژەیاسا دەکات کە گرنگترینیان پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی شوورا و وەزارەتی پەروەردەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە