پەیامی کورد ... لێکۆڵینەوە لە سەر مردنی مارادۆنا دەستیپێکرد
دادگاى ئەرجەنتین بڕیاریدا بەهۆى گومانەکان لە شێوازى مردنى دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەى تۆپى پێى وڵاتەکەى و جیهاندا لێکۆڵینەوە دەستپێبکرێت.
ئاژانسى فرانس پرێس ٢٨ی تەشرینی دوومەی ٢٠٢٠ بڵاویکردووەتەوە، دادگاى ئەرجەنتینى بڕیاریداوە دەست بە لێکۆڵینەوە بکرێت لە مردنى مارادۆنا، چونکە ئەگەرى هەیە بەهۆى ئەوەى گرنگى پێنەدراوە و پشتگوێخراوە گیانى لەدەستدابێت.
ڕونیشکراوەتەوە، یەکێک لە ئەندامانى خێزانى مارادۆنا ڕایگەیاندووە، لەکاتى بردنى بۆ نەخۆشخانە و لەناو نەخۆشخانەکە هەندێک سەرپێچى کراوە.
باسى لەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە دەستى پێکردووە، چونکە کەسێک لە ماڵەکەیاندا گیانى لەدەستداوە و کەسیش واژۆى لەسەر پەڕاوى مردنەکەى نەکردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە