پەیامی کورد … ڕێژەی هەژاریی لە عێراق بۆ 31% بەرزبووەتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنـێت،" ڕێژەی هەژاریی لە عێراق بۆ 31% بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی 2018 ئەو ڕێژەیە 20% بوو".
ئەمرۆ چوارشەممە 10-11-2021 وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە،" چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی عێراق ئێستا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، واتە بە ڕێژەی 11%ی دانیشتوان".
ئاماژە بەوەشدراوە،"قەیرانی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردن، بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار و نزمبوونەوەی نرخی نەوت دیارترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەى ڕێژەی هەژارین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە