گرووپی سریا السلام شاخەی حەشدی شەعبی و سەر بە موقتەدا سەدر هەموو بارەگاکانیان لە عێراق داخست

گرووپی سریا السلام شاخەی حەشدی شەعبی و سەر بە موقتەدا سەدر هەموو بارەگاکانیان لە عێراق داخست

پەیامی کورد   ...   گرووپی سریا السلام شاخەی حەشدی شەعبی و سەر بە موقتەدا سەدر هەموو بارەگاکانیان لە عێراق داخست .

گرووپی سه‌رایا ئه‌لسه‌لام كە یەكێكە لە گرووپەكانی ناو حه‌شدى شه‌عبی و سەر بە موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر، پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەكانی عادل عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و سه‌رجه‌م باره‌گاكانیان له‌ ناوچە جیاوازەكانی عێراق داخست.

لەبڕیارێكدا، لیژنەی كاروباری چەكداری سه‌رایا ئه‌لسه‌لام كە ئاراستەی سەرۆكایەتی فیرقەكانی بەغداو كەربەلا و باشوری كردوە، سەرجەم ئەندامەكانی لە بارەگاكانی ئاگاداركردوەتەوە كە پابەندی بڕیارەكانی موقته‌دا سه‌در و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بن.

لیژنەكە داوایكردوە كە سەرۆكایەتی ئەو فیرقانە له‌ ماوه‌ى 10 ڕۆژدا سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌ میكانزیزمێكى گونجاو راده‌ستى حكومه‌تی عێراق بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوای پێكهێنانی لیژنەی سەرژمێری كردوە بۆ راپەڕاندنی كارەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە