خەڵکی کۆیە بە هۆی بوردمانەکانەوە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون

بەرواری بڵاوکردنەوە :
خەڵکی کۆیە بە هۆی بوردمانەکانەوە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون

قایممقامی کۆیە... خەڵکی کۆیە بە هۆی بوردمانەکانەوە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون

قایمقامى کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆى بۆردومانەکانى ئێران بۆ سەر کوردانى ڕۆژهەڵات لە کۆیە، ترس و دڵەراوکێ لاى هاووڵاتییانى ناو شارى کۆیە و دەوروبەرى دروست بووە.

تاریق حەیدەرى، قایمقامى کۆیە، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: "بەهۆى بۆردومانەکانى ئێران بۆ سەر کوردانى ڕۆژهەڵات لەناو شارى کۆیە، ترس و دڵەراوکێ لاى هاووڵاتییان دروست بووە و گوندى هەرمۆتەش کە نزیکەى 200 ماڵى لێ نیشتەجێیە چۆڵ بووە".

گوتیشى: "کەمێک پێش ئێستا دەنگى تەقە لە نزیک کۆیە بیستراوە کە بەپێى زانیارییەکان تەقە لە درۆنێک کراوە کە پێ دەچێت درونێکى چاودێرى بووبێت".

باسى لەوش کرد: "لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار لەسەر هێڵین بۆ ئەوەى هەر پێشهاتێک بێتە پێشەوە ئامادەکاری و بڕیارى پێویستى بۆ بکرێت.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە