خەڵکی باشووری عێراق لە ترسی گەرما ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکەن

خەڵکی باشووری عێراق لە ترسی گەرما ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکەن

پەیامی کورد... خەڵکی باشووری عێراق لە ترسی گەرما ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکەن


گەشتیارێكی زۆر بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە رویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان كردوە.

لەوبارەیەوە رێوار محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆك رایگەیاندوە: هەرچەندە هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای دهۆك هەر لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە تائێستا بەردەوام هەبوە بەجۆرێك ئەمساڵ تائێستا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەم پارێزگایەی كردوە، بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە باشوری عیراق و هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان ئەم رێژیە زیاتریش دەكات ئەمەش لەكاتێكدایە بەتایبەتی هاوڵاتیانی باشوری عیراق لە گەرمای تاقەت پروكێن هەڵدێن و رو لە سەیرانگاكانی ئەم ناوچەیە دەكەن.

ئەوەشی خستەروو كە لە پارێزگای دهۆك نزیكەی 250 هاوینگەو 900 بنكەی گەشتیاری هەن و دهۆك یەكێكە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە لە روی جیۆگرافی شاخاویەو ساڵانە زۆربەی ئەو گەشتیارانەی دێنە هەرێمی كوردستان سەردانی ئەم پارێزگایە دەكەن بەجۆرێك لەساڵی 2022، دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاكەی كردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە