ووتەبێژی سەرۆککۆماری عێراق لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە بەغدا بۆ کەم کردنەوەی پاشهاتی گەمارۆکانی سەر ئێران هاوکاری دەکات.
بە گویرەی زانیارییەکان ، لوقمان فەیلی ووتەبێژی سەرۆککۆماری عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ فۆرات ئاشکرای کرد: عێراق بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان و پاشهاتی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ، هاوکاری دەکات.
ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: ئەو گەمارۆیانە کە دژی ئێران دەرکراون بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە و پێویستە کە هاووڵاتیانی ئێران گەمارۆ نەدرێن و ئێمە بۆ کەم کردنەوەی ئەو ئاڵۆزیانە هاوکاری دەکەین.
ووتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق ووتیشی: پەیامی سەفەری ئەم دواییانەی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئەوە بوو کە سەروەرایەتی ئێمە ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت و ئێمە پەیامی ئەرێنیمان لە زۆربەی وڵاتەکانەوە لە سەر ئەوەی کە هێزی عێراق هێزی ئێمەیە، وەرگرتووە.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی: سەفەری ئێمە بۆ ئێران پێش عەرەبستان، بێژەری هێزی ئێمەیە و کەسێک لە ئەو بابەتە ئاڵۆز نەبوو چونکوو ئەمە پرسێکی تەکنیکییە و هەر سەفەر و دیدارێک پێویستی بە پێداویستیەک هەیە. تەواوی ئەو وڵاتانە کە سەفەرمان کرد فەرمی بوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە