پەیامی کورد... كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان پێشبینی واده‌ی بارانبارین ئاشكراده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت،كەشناسیی هەرێم گۆڕانكاری كەشوهەوا لە رۆژانی داهاتوودا رێژەیەكی كەم بارانیشی لەگەڵە.
ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه 19 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کاریگەرى دوو نزمە پەستانى لاوازى دەریاى ناوەڕاست و نیمچە دوورگەى عەرەبى .
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه،لە رۆژى پێنج شەممەوە ئاسمانى هەرێم بە گشتى بۆ نیمچە هەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت
باس له‌وه‌ش كراوه،رۆژى هەینى ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان ,
ڕاشی گه‌یاندووه‌لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینیەکان ئەگەرى باران بارین لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە .
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو باران بارینى پێشبینیکراو لەسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانى تر .
ده‌شڵێت،سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت لە هەندێ کاتدا..
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه،پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە ,خێراى با زیاد ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرا با زیاد دەکات بە تایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێم . لە کاتى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورە تریشقە هەیە . ئەو ناجێگیریەى کە دروست دەبێت تا رۆژى دووشەممە لەسەر کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە