پەیامی کورد... ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی هۆشداری دەدات
ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی داوا لە سەركردەكانی بەشدار لە كۆنگرەی كەشوهەوای شەرم شێخ دەكات وەبەرهێنان لە وڵاتانی لاوازدا زیاد بكەن بۆ ئەوەی خۆڕابگرن لە پێش گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوادا.
ڕێكخراوەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت پاكستان لە تەنگەژەی كەشوهەوادایە، ڕووبەڕووی وێرانكارییەكی مرۆیی و ژێرخان و ژیان بووەتەوە.
شارەزای ستراتیژی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان نادر نورەدین بۆ سكاینیوز دەڵێت: دەبێت لە وڵاتانی هەژار و لاواز پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا بكرێت، ئەوانیش پڕۆژەی تاییەت یان ئەو پڕۆژانەی حكومەت پشتیوانیان دەكات، لەوانە پێشگرتن بە ئاوی دەریاكان بۆ پارێزگاری لە زەوییەكان.
ڕوونیشیكردەوە، هەندێك پڕۆژەی دیكەی تایبەت بە بەشداری حكومەتەكان هەن، وەك دووبارە شیاندنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ، ئاوی دەریاكان بۆ زەوییەكان، ئەمە پێوەندی بە ئاسایشی خۆراكەوە هەیە كە هەڕەشەی لەسەرە، بەتایبەت بەرهەمی برنج و گەنم و گەنمەشامی و زیادكردنی بەرهەمەكانی ڕۆن و پاقلەمەنی.
یەكێكی دیكە لە ڕێوشوێنەكان زیادكردنی توانای خەڵكە لە خۆڕاگری بەرامبەر گۆڕانكاری كەشوهەوا و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە