ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایاردا سەردەکەوین

ئەردۆغان:  لە هەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایاردا سەردەکەوین

پەیامی کورد... ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایاردا سەردەکەوین

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان: رایگەیاند''وەک هاوپەیمانیی جمهوور، لەگەڵ هاوڕێکانمان و ئەوانەیشی تازە هاتوونەتە پاڵمان و دێنە پاڵمان، بەیەکەوە داستانی ١٤ی ئایار دەنووسینەوە''.


لە میانی کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆکەکانی لقی ئاک پارتی لە پارێزگاکان کە لە بارەگای پارتەکە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد و، ئاماژەی بەوە کرد کە دوێنێ بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی واژوو کردووە لە ١٤ی ئایاردا کە بڕیاربوو ١٨ی حوزەیران بەڕەوەبچێت و هیوای خواست هەڵبژاردنەکان ببێتە مایەی خێر بۆ وڵات و گەلەکەی.

ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئاک پارتی لە دامەزراندنییەوە و لە ئابی ٢٠٠١ەوە لە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی بەشداری کردووە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە بێ پچڕان لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە و سیاسەتێکی پەیڕەوکردووە کە ناوی خۆی بە ئاڵتوون لە مێژووی دیموکراسییدا نووسیوەتەوە و رایگەیاند: ''ئەو بەرهەم و خزمەتانەی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا پێشکەشی وڵاتەکەمان کردووە لە ئەژمار نایەت. گومانمان لەوەدا نییە کە پشتیوان بە خوا و بە هاوکاری و پشتیوانی گەلەکەمان و هەوڵی ئێوە، لە هەلبژاردنەکانی ١٤ی ئایاریشدا جارێکی دیکە هەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و هەمیش هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبەینەوە و سەرکەوتن بەدەستدەهێنین''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە وەک هاوپەیمانیی جمهوور، لەگەڵ هاوڕێکانیان و ئەوانەیشی تازە هاتوونەتە پاڵیان و دێنە پاڵیان، بەیەکەوە داستانی ١٤ی ئایار دەنووسنەوە و، گوتی: "چیتر لە بەرامبەری هاوپەیمانییەکدا نین، بەڵکو هاوشێوەی تورکیای جاران، لەبەردەم رێککەوتنێکداین کە بەتەواوی لەسەر شەڕ، تەڵەکە و مامەڵە بنیاتنراوە".

راشیگەیاند: "راگەیەندراوی ١٢بڕگەی کە بە شەش لایەن دەستی پێ کرد و نازانرێت کە ئایا هەشت یان ١٠لایەنییە، بەڵگەیەکی نووسراوە بۆ ئەوەی کە دەیانەوێت وڵاتەکەمان بەرەو کوێ ببەن".

ئەردۆغان باسی لەوە کرد هاوپەیمانی گەل کە بای بای کەمالی کاندید کردووە بۆ سەرکۆمار، هیچ بابەتێکی وڵات و گەل بوونی نییە و وتی: "ئەو رێگایەی بەناوی سیستمی پەرلەمانتاری بەهێزکراوی هاوپەیمانی شەش قۆڵی دەستیپێکردووە، کۆتاییەیەکی دەگاتە شەڕێک لەسەر پۆست کە لە مامەڵەی ئەسپ، خراپترە".

سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کەمپینی هەڵبژاردنی ئاک پارتی، ئەردۆغان رایگەیاند: ''کەمپینی هەڵبژاردنەکەمان بە شێوەیەک کە شایستەی ڕێز بێت بۆ ئەو هاووڵاتیيانەمان کە لە بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستدا و زیانلێکەوتووانی ئەو کارەساتە بەڕێوەدەبەین".

وتیشی: "بەدڵنیاییەوە وەک ئەوانە ناکەین کە هێشتا چلەی بوومەلەرزەکە نەچووە لەبەردەم ناوەندەکانیاندا ئاهەنگ دەگێڕن".

هەروەها سەبارەت بە چاودێری هەلبژاردنەکان، ئەردۆغان رایگەیاند: "سندوقەکان دەخەینە ژێر چاودێری چڕەوە، بەشێوەیەک کە رێگە بە بچووکترین فێڵ و کاری نایاسایی نادەین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە