پەیامی کورد ... ئیگۆر کۆناشێنکۆف ، ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا نزیکەی ١٥٠٠ کەس لە کەسانی سڤیل لە ناوچەی نیشتەجێ بوون لە بن کۆنترۆڵی میلیشیاکان لە کەنارئاوەکانی ڕووباری فورات دا کوژراون .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیگور کۆناشێنکۆف ، لە هەناردنی پەیامی سێرگەی شویگۆ ، وەزیری بەرگری ڕووسیا بۆ جەیمز ماتیس ، هاوتا ئەمریکییەکەی هەواڵیدا .
لەم پەیامەدا بە تایبەتی ئاماژە دراوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگ دا نەیتوانیوە میلیشیاکانی ئەندامی گرووپە تێرۆریستییەکان " ناو بانگ بە حکومەتی ئیسلامی " داعش " " لەم ناوچەیەدا " سووریا " لە ناو ببەن .
ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند تاکوو ئێستا دووهەزار داعش لە ٩ ناوچەی نیشتەجێ بووندا لە درێژی کەنارئاوی باشووری ڕووباری فۆرات دا بوونیان هەیە و لەوێ لە چەند مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٥٠٠ کەس لە ئاکامی بۆمبارانەکانی ئەنجام دراو لە لایەن هاوپەیمانی ئەمریکاوە کوژراون .
کۆناشێنکۆف هەروەها ووتی تەجارۆبی ڕووسیا بریتی لەوەیە کە بۆ زیندوو کردنەوەی ئاشتی لەم ناوچەیەدا زیاتر لە دوو حەفتە کاتی پێویست نییە.
پێشتر ڕاپۆرتیان دابوو کە هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا شاری هەجینی لە پارێزگای دێرەزۆر لە سووریا بۆمباران کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە