پەیامی کورد ... ئەمڕۆ خۆر دەگیرێت
ئەمڕۆ ١٤ی كانوون خۆرگیرانی تەواوەتی لەكۆتا مانگی ساڵی ٢٠٢٠ ڕوودەدات و ئەم ڕووداوە ئاسمانییە دەگمەنەش كاتێك ڕوودەدات، كە مانگ ڕێگری دەكات لە گەیشتنی تیشكی خۆر بە زەوی. واتە مانگ دەكەوێتە نێوان خۆر و زەوی.
بەپێی ڕاپۆرتێكی (ناسا) خۆرگیرانەكە بە باشووری گۆی زەویدا تێپەڕ دەبێت و ڕووەو ئەمریكای باشوور (ئەمریكای لاتین) دەڕوات، بەڵام بەدیاریكراوی لە چیلی و ئەرجەنتین خۆرگیرانی تەواوی ڕوودەدات ئەگەر كەشوهەوا تەواو ساف بێت.
بەپێی هەواڵەكە، ئەگەر پاپۆڕ یان بەلەمێك لە زەریای ئەتڵەسی و هێمن وەستا بێت ئەوا سەرنشینانی خۆرگیرانی تەواو دەبینن.
دیمەنی خۆرگیرانەكە لەلایەن ناساوە دەگوازرێتەوە و لە كاتژمێر 8:02 لە زەریای هێمن-ەوە خۆرگیرانی تەواوی دەستپێدەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە