لێژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەولێرو بەغدا پێكدەهێندرێت بۆ یاسای نەوت و غاز

لێژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەولێرو بەغدا پێكدەهێندرێت بۆ یاسای نەوت و غاز



پەیامی کورد... لێژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەولێرو بەغدا پێكدەهێندرێت بۆ یاسای نەوت و غاز


ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی بەغدا لێژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ حكومەتی هەرێم سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز پێكدەهێنێت، لەئێستادا چاوەڕوانی وادەی پەسەندكردنی یاساكەن.

(فیراس مەسلەماوی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لێژنەیەك لەلایەن وەزیری نەوتی عێراق، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆو ستافی وەزارەتی نەوت پێكهێنراوە لەگەڵ بەشداریكردنی ئەندامانی دیكەی سەر بە پارێزگارەكانی بەرهەمهێنەری نەوت وەك بەسرە، زیقار، میسان و كەركوك.

ئاماژەی بەوەدا، ئەركی لێژنەكە پەرەپێدانی ڕەشنوسی یاسای نەوت و غازو پێشكەشكردنییەتی بۆ حكومەت و پەرلەمان.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، خواست و ئیرادەیەكی ڕاستەقینە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەیە بەمەبەستی دەرچواندنی یاساكە.

دەشڵێت، بودجەی ئەمساڵ زیادكردنی دوو ماددە بۆ یاساكە لەخۆدەگرێت، كە رێكخستنی هەناردەكردنی نەوتە بەپێی مەرجەكانی هەناردەكردن.

مەسلەماوی باس لەوەشدەكات، نەوتی عێراق یەك بەشەو دابەشناكرێت، هەروەك هەوڵێك لە ئارادایە بەرەو بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامان بۆ خەڵكی گشتی و گەلی عێراقی، چ لە هەرێمی كوردستان یان ناوەندو باشوردا بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بارودۆخەكە گونجاوە بۆ پەسەندكردنی یاساكەو هیواخوازین لە خولی یاسادانانی ئێستادا پڕۆژەكە تەواو بێت و بگاتە پەرلەمان و پێشبینیش دەكەین لە خولی یاسادانانی داهاتوودا یاساكە پەسەند بكرێت، كە دەكاتە دوای نزیكەی چوار مانگ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە