پەیامی کورد...هێرشکرایە سەر مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا
دانیشتوانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا بەهۆی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز خەبەریان بوەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ناوەندێکی بازرگانی لە شەقامی لیخاچۆڤ لە باشوری مۆسکۆ.
لەمبارەیەوە میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوو شەممە 24ـی تەموزی 2023، دانیشتوانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا گوێبیستی تەقینەوەیەکی بەهێز بوون و لەبارەی دەنگە بەرزەکە چەند شایەتحاڵێک بە میدیا ڕوسییەکانییان ڕاگەیاند: "دوای دەنگی تەقینەوەکە دوکەڵ بەرزبووەتەوە".
ئەوەش هاتووە : پێدەچێت هێرشەکە بە درۆن ئەنجامدرابێت. هێزە ئەمنییەکانی سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن.
هاوكات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەک بڵاوبونەتەوە کە پەنجەرەی ماڵ و دوکانەکانی نزیک تەقینەوەکە شکاون. بەڵام هیچ زانیارییەکی فەرمی نییە لەبارەی ئاماری قوربانییەکان.
هەر لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی روسیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووە و تیایدا هاتووە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەوڵێکی ڕژێمی کیێڤ بۆ ئەنجامدانی هێرش بە 2 درۆن بۆ سەر شوێنەکانی مۆسکۆ پوچەڵکرایەوە و هیچ قوربانییەک نییە".
بەپێی زانیاریەكان كە بڵاوكراونەتەوە : پاشماوەی یەکەمین درۆن لە کەمسەمۆڵسکی پرەسپێکت دۆزرایەوە، بەهۆی ئەمەوە هاتوچۆ لە خانوی 18ـی شەقامەکە بەرەو دەرەوەی مۆسکۆ وەستاوە. هەروەها درۆنەکەی تر لە شەقامی لیخاچێڤە خۆی کێشاوە بە ناوەندێکی بازرگانی و زەرەر و زیان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە