پەیامی کورد ... ڕووسیا بە مانۆڕی مووشەکی ئێسکەندەر ووڵامی نەمایشە سەربازییەکانی ناتۆی دایەوە .
ڕووسیا بە بڕێوەبردنی مانۆڕێک بە بەکارهێنانی مووشەکی ئێسکەندەر ووڵامی مانۆڕە سەربازییەکەی ناتۆی دایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئێسکەندەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری باڵتیکی ڕووسیا لە ناوچەی کالینینگراد ڕاهێناگەلێکی لە ووڵامدانەوەیەک بە مانۆڕی سەربازی یەکیتی ئاتلانتیک ی باکوور بە ناوی BALTOPS-2020 ئەنجام داوە .
بە نۆبەی خۆی ڕاهێنانەکانی ناتۆ بریتی لە ١٧ ووڵاتی ئەندام و دوو ووڵاتی شەریکی یەکیتی یەکە بوو کە بریتی لە ٣٠ کەشتی شەڕ ، ٣٠ فڕۆکە و باڵەفڕ و هەروەها نزیکەی سێ هەزار کارمەندی سەربازی بوون .
لە بەیاننامەی ناوبراودا هەروەها هاتووە : چالاکییەکانی ڕاهێنانی سەربازی هێزەکانی ناوگانی باڵتیک بە پێی پێش زەمینەی ڕاهێنان گەلی دەریایی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئاتلانتیکی باکوور BALTOPS-2020 کە لە دەریای بالتیک ئەنجام دەدرێت ، بەرێوە دەچێت .
لەم مانۆڕەدا ، حیساباتی سەربازی کۆمەڵەی مووشەکی ناوگانەکان لە دۆخی نالەباری ڕادیۆئەکتیڤی و کیمیاوی ناوچەکەدا ئەنجام دراوە و هەروەها هێرشی گرووپگەلی تێکدەر و شناسایی دوژمنی فەرز کراویان تێکشکاندووە و بەرگری یان کردووە
جێگای ئاماژەدانە کە زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی سەربازی لەم مانۆرەدا بەشدارییان کردووە ، نزیکەی ٢٠ یەکەەی سەربازی و کەل و پەلی تایبەت لەم مانۆڕەدا بەکار هێنراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە