پەیامی کورد ... ووڵامی مووشەکی ڕووسیا بە دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمانی (INF)
ڕووسیا لە ووڵامدانەوە بە دەرچوونی لەناکاوی ئەمریکالە پەیمانی نەهێشتنی مووشەک گەلی ئەتۆمی مەوداناوەندی (INF) دەیەوێ جۆری زەوینی پێگە و ئەساسی مووشەکگەلی کروز ی " ' کالیبر " درووست بکات کە تا بە ئێستا تەنیا لە شناوەرەکاندا جێگیر بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن سەرچاوەیەک لە کۆمەڵگای پیشەسازی سەربازی ڕووسیاوە ڕاپۆرت دراوە .
ڕێژەی مەودای جۆری زەوینی پایەی مووشەکی کالیبر زیاتر لە ٤٥٠٠ کیلۆمەتر دەبێت .سەرچاوەی ڕاگەێندراو ئێستا کاری لێکۆڵینەوە بۆ دیزاینی جۆری نویی کرووز لە ئارادایە و درووست کردنەکەی لە بەرنامەی دەوڵەتی چەکی ڕووسیا لە دەورەی تا ساڵی ٢٠٢٧ دەگونجێنرێت .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تاکوو ئێستا ئەم هەوڵەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە .
سێرگی شۆیگۆف وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕۆژی ٥ی فێبریوەری لە درووست کردنی جۆرێکی زەوینی پێگەی مووشەکی کرووز هەواڵیدابوو .
پێشتر کارناسان ئاماژەیان کردبوو کە بۆ ئەم کارە تەنیا سیستەمی هیدایەتی ئەم مووشەکە و نەرمئەفزارە پەیوەست بگۆڕدرێت .
ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاندووە ڕووسیان لە ووڵامی دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمانی نەهێشتنی مووشەک گەلی ئەتۆمی مەوداناوەند ، هەوڵێکی هاوشێوە ئەنجام دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە