نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو سكاڵاكانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بكات.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقەوە، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ناڕه‌زایی خۆیان له ئه‌نجامه‌كان نیشان دا و داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی یان كوبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ده‌ڵێت "كۆمیسیۆن پێویسته به زوویی بكه‌وێته كار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه له هه‌موو سكاڵاكان به گرتنه‌خۆی، به گویره‌ی پێویست، ده‌ستكردن به هه‌ژماركردنی (جوزئی) به ده‌ست له بنكه ده‌ستنیشانكراوه‌كان به تایبه‌تیش له كه‌ركوك".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێویسته بۆ پته‌وكردنی متمانه به پرۆسه‌كه هه‌ژماركردنه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به شێوه‌یه‌كی روون ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه.
كوبیش ده‌شڵێت "داوا له هه‌موو سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌م بۆ پاراستنی ئاشتی و پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌وه له رێگه‌ی شێوازه یاساییه به‌ركاره‌كانه‌وه بێت"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە