ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 23ی 6ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بڕیارە ئەمڕۆ وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەش لە نەمسا کۆببنەوە و تاوتوێی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە