پەیامی کورد... ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێویستی بە ١٦ ملیار دۆلارە بۆ یارمەتیدانی وڵاتە هەژارەکان
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وڵاتە هەژارەکان پێویستیان بە ١٦ ملیار دۆلارە تاوەکوو زاڵ ببن بەسەر پەتای کۆرۆنادا.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ٩/٢/٢٠٢٢، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی کۆرۆنا لەسەر وڵاتانی جیهاندا بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، لەو کاتەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) پەیدا بووە، نزیکەی نیو ملیۆن مرۆڤ لە جیهاندا بە هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ڕێکخراوە داوای کردووە کە ستراتیژێکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا بدۆزرێتەوە، یارمەتی زیاتر وڵاتە هەژارەکان بدرێت، چونکە ئێستا وڵاتە هەژارەکان پێویستان بە ٦٠٠ ملیۆن پێکوتە و ٧٠٠ ملیۆن تێستی کۆرۆنا هەیە.
تیدرۆس ئەدهانۆم گبریسس، بەڕێوەبەری جیهانی تەندروستی دەڵێت "زانست ئامرازی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤیدی پێ داوین، ئەگەر لەو دۆخەدا هاوکاری یەکتری بکەین، ئەوا دەتوانین ئەمساڵ لە ڕێگەی پلانێکی فریاکەوتنی تەندروستی جیهانییەوە نەخۆشییەکە بنبڕ بکەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە