پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبوونەوە
ئەمرۆ یەکشەمە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکوور لە ناوچەی داماڵراوی سەربازی نێوان کۆریای باکوور و باشوور بۆ جاری سێیەم کۆبوونەوە.
سەرەتا ترامپ بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند پێشکەوتنی باش ڕوویداوە لەپەیوەندییەکانیاندا هاوڕێیەتی باشیان هەیە و ئەم هاورێیەتیە هۆکاردەبێت بۆئەوەی هەنگاوی گرنگ بنێن.
کیم جۆن ئۆن بەخێرهاتنی دۆناڵد ترامپ ی کرد بۆ ووڵاتەکەی و کۆبوونەوەکەی بە ڕووداوێکی مێژویی گرینگ وەسفکرد کە تێیدا سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ناوچەیەکی داماڵراوە لەچەکی سەربازی و خاکی نیمچە دروگەی کۆریای کردوە.
وتیشی ئەم دیدارە بەرئەنجامی گۆڕینەوەی نامە تایبەتەکانی نێوانیانە.
دواتر ترامپ رایگەیاند " دەنگە بڵندەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور لەپێشوازیکردنیدا بۆخۆی واتادارە و خۆشحاڵە کە بەو نەفەسە پێشوازی لێکراوە. "
بۆ یەکەمین جار لە 12 ی حوزەیرانی 2018 دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور لە سەنگافورە کۆبونەوە و یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان واژوو کرد کە چەندین سەرەداوی رێکەوتنێکی گەورەی تێدا بەیانکرابوو.
کۆبوونەوەی دوەمی نێوان هەردوو سەرۆک لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ بوو لەهانۆی پایتەختی ڤێتنام کە تێیدا بەبێ هیچ ئەنجامێک و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کۆبوونەوەکە کۆتایهات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە