بڕیاری نوێ دەربارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە

بڕیاری نوێ دەربارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە
پەیامی کورد    ...   بڕیاری نوێ دەربارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە 

بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم  ڕایدەگەینێت، لەگەڵ نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلدا دەبێت تابلۆكەشی بگۆڕدرێت و بۆ هەر تابلۆیەكیش ٧٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.
لیوا عەبدۆلقادر عەزیز بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم  ڕایگەیاند، بڕیاردراوە هەر هاووڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یاخود ساڵانە نوێ بكاتەوە دەبێت تابلۆكەی بگۆڕێت و تابلۆ نوێیەكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی وەربگرێـت.
بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ووتیشی: ئێستا ناتواندرێت تابلۆ كۆنەكە چاپبكرێت، بۆیە بڕیاردراوە ئەو كەسانەی ئەو مامەڵانەیان هەیە ڕاستەوخۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان بگۆڕن بە شێوازە نوێیەكە.
لەبارەی جیاوازی ڕسوماتی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان هەرێم و بەغداد كە لە هەرێم ٧٥ هەزار دینار وەردەگيرێت لە عێراق ٦٠ هەزار دینار، بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ووتی: ڕسوماتی ئێمە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم جیاوازە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە