بەپەلە ... یەکیتی پلانێکی نوێ و خیانەتێکی نوێی لە بەردەستدایە

بەپەلە ... یەکیتی پلانێکی نوێ و خیانەتێکی نوێی لە بەردەستدایە

یەكێتی نیشتمانی دەیەوێت بەبێ‌ گرینگیدان بە گەلی کورد و پارتی دیموكرات پۆستی پارێزگاری كەركووك یەكلابكاتەوە، ئەوەش هاوشێوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، دوای یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، یەكێتی نیشتمانی دەست بەهەوڵێكی نوێ‌ دەكات، بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك پڕبكاتەوە ئەویش بخاتە سەر ناوی دۆڕاوی خۆی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی دەیەوێـت هاوشێوەی پۆستی سەرۆك كۆمار کە بە پلانێکی دیاریکراو لە ناو خۆیاندا پۆستەکەی وەرگرتەوە لە کاتێکدا پێشتر وا لەگەڵ پارتی ڕێککەوتوبوو ئەو پۆستە وەرنەگرێتەوە، بەڕێككەوتن لەگەڵ عەرەب‌و توركمانەكانی پارێزگای كەركووك‌و بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ پارتی دیموكرات ئەو پرسە یەكلابكاتەوە و بە موئامەرەیەکی دیکە ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.
یەكێتی نیشتمانی لەسەرەتای ئەم مانگەو بەبێ‌ رێككەوتن لەگەڵ پارتی دیموكرات پۆستی سەرۆك كۆماری یەكلاكردەوە، ئەوەش بەرێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی دیکەی عێراق، كە لەسێ‌ خولی رابردوو ئەو پۆستە لای ئەو حزبە بوو.
هەرچی پۆستی پارێزگای كەركووكیشە چەند ساڵێكە لای یەكێتی نیشتمانییە، بەڵام لەدوای 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو ئەو پۆستەی لەدەستداوەو ئێستا دەیەوێت پۆستەكە وەربگرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە