پەیامی کورد ... چین/ هاوردەکردنی نەوت لەئیرانەوە ٨٢٪ دابەزیوە
بە پێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ئاماریی گومرۆکی چین نیشان هاوردەکردنی نەوتی چین لە ئێرانەوە ٨٢ لەسەد دابەزیوە و لە بەرانبەردا ٣١ لەسەد هاوردەکردنی نەوتی چین لە ئامریکاوە هەڵکشاوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕاوەستانی فەرمیی هاوردەکردنی نەوت لە ئێران لەلایەن چینەوە پاش ڕاوەستانی لە مانگی ژووئەنی ڕابردوودا، لە مانگی ژووئییەوە دەستی پێکردەوە و گەیشتە ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا.
بەو حاڵەوە، نێونجیی هاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە لە ماوەی ٧ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا ڕۆژانە بەرابەر بە ٧٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بووە.
ئەو ڕێژەیە لە هاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٩دا ٤٢٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بووە و لە پێش گەڕانەوەی گەمارۆوە نەوتییەکانی ئامریکا لەسەر ئێران ئەو ڕێژەیە نزیکەی ٦٩٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بووە.
ئەو دابەزینی هاوردەکردنی نەوتی ڕێژیمی ئێرانە لەلایەن وڵاتی چینەوە، لە کاتێکدایە کە هاوردەکردنی نەوتی چین لە ئامریکاوە ٣١ لەسەد زۆر بووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە