لە دھۆک ٨٢%ی دەنگدەران خۆیان تۆمار کردووە

لە دھۆک ٨٢%ی دەنگدەران خۆیان تۆمار کردووە

پەیامی کورد   ...  لە دھۆک ٨٢%ی دەنگدەران خۆیان تۆمار کردووە

بەڕێوبەری ئوفیسی دھۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ : ڕێژەی بەشداری لە بایۆمەتری دەنگدەران بەرزە و تا ئێستا ٨٢%ی دەنگدەران خۆیان تۆمارکردووە، شەش ڕۆژیش ماوە بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران و دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن.

خالید عەباس، بەرپرسی ئوفیسی دھۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند : لە سنووری پارێزگای دھۆک ٨٨٧ ھەزار کەس بەشدارییان لە پرۆسەی بایۆمەتری دەنگدان نەکردبوو، ئەوانیش دوو جۆرن دەنگدەرانی پێشوو و لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق تەنیا ٢٠ ڕۆژی دیار کردووە بۆ ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە پێویستە تا ٢٠ی شوبات ھەموو دەنگدەرێک خۆی تۆمار بکات.

بەرپرسەکەی ئوفیسی دھۆک ووتیشی : لە سنووری پارێزگای دھۆک لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆری دەنگدەر خۆیان تۆمار کردووە و ڕێژەی تۆمارکردن گەیشتووەتە ٨٢%، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەم نییە، ھێشتا شەش ڕۆژیش ماوە، ھەر کەسێک دەیەوێ خۆی تۆمار بکات و بەشداری بایۆمەتری بکات ئەوە دەتوانێت لەو ماوەیەی بەردەستە سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن و تیمەکانی بایۆمەتری بکات.

خالید عەباس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئوفیسی دھۆک بە ھەوڵی کارمەندەکانی توانیویەتی ١٢٣ تیم دروست بکات و سەردانی شوێنە گشتییەکان بکات و خەڵک تۆمار بکات، چوونکە بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆن ھەر دەنگدەرێک خۆی تۆمار نەکات ناتوانێت بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان بکات. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە