پەیامی کورد ... لە دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق ، کورد گرینگی و ڕۆڵێکی تایبەتی دەبێت
چاودێرانی سیاسی باس له گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه كورد ڕۆڵی گرینگی له گفتوگۆ‌كاندا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ئاشكرا نوێنه‌رانی كورد ده‌نگیان نه‌دا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له خاكی عێراق و، پرسی هه‌ماهه‌نگی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ڕووبەڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی ده‌ست پێ بكات و به‌پێی قسه‌ی ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، ڕێككه‌وتنی ئه‌م جاره‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان ته‌نیا له ئاستی سه‌ربازی نابێت، به‌ڵكوو له پرسی ئابووری و کلتووری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی ده‌بێت و گرینگه گه‌نجانی عێراق سوود له ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی زانكۆكانی ئه‌مریكا وه‌ربگرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عێراق لێژنه‌یه‌كی پێك هێناوه بۆ گفتوگۆكان و كوردیش له لێژنه‌كەدا ئه‌ندامی هه‌یه. ڕێناس جانۆ، په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ووتی: ''لەبەر ئەوەی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مریكا عێراق داگیر ده‌كات، بۆیان ئاسان نه‌بوو هێزه‌كانیان له عێراق بگه‌ڕێننه‌وه، بۆیه به‌دوای شێوازی نوێ‌دا گه‌ڕان تا په‌یوه‌ندیی عێراق و ئه‌مریكا ڕێك بخرێته‌وه، ویستیان شێوازی نوێ ببینه‌وه كه له دوو توێی جیاوازدا بوو، له‌وانه یارمه‌تیدانی سه‌ربازی و ڕۆشنبیری و زه‌ماله‌ی خوێندن به چه‌ند ڕێكکه‌وتنێك كاریان له‌سه‌ر كرد تا گه‌یشته ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له ساڵی ٢٠١١ و به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كۆتایی‌یان پێ هێنا. كۆتا كاردانه‌وه بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بوو بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراقدا، ئه‌مه موفاجه‌ئه نه‌بوو بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام باشیش نه‌بوو بۆیان، بۆیه پرسیاریان لادرووست بوو كه چۆن عێراقیان ڕزگار كردووه و سه‌ركرده عێراقییه‌كانیان كۆ كرده‌وه و له چوارچێوه‌ی عێراقی نوێ ڕێكیان خستنه‌وه، ئێستا وامان لێ بێت ده‌رمان بكه‌ن؟ بۆیه ئه‌مه پرسیاره و ووڵامی ده‌وێت، ئه‌مه ڕه‌نگه به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه هه‌یه، چوونكه هێزه عێراقییه‌كان كه نزیكن له ئێرانه‌وه له‌م ڕوانگەیەوه هه‌ڵوێستیان پێچه‌وانه بوو و به‌رانبه‌ر به ئه‌مریكا تووندتر بوون، ئه‌مه ڕاستییه و ئێستاش جارێكی دیكه ده‌یانه‌وێت چاوخشانه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن به ڕێككه‌وتنه‌كاندا، یان پێداچوونه‌وه به باڵانسی هێز له عێراقدا بکەن، چوونكه ئه‌مریكا خوێن و پاره‌ی زۆری داوه لەپێناوی عێراقدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دووباره ئه‌مریكا به به‌هێزییه‌وه بیه‌وێت بێته‌وه ناو عێراق".
گوتیشی: "ئه‌م ڕێككه‌وتنه بۆ جێگره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی دیكه‌شه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان كردوویه‌تی، ڕێككه‌وتنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا له ڕابردوو لایه‌نی دیكه‌ی هه‌بووه، وه‌ك په‌ره‌پێدانی ئابووری و دیموكراتی و بونیادی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ئه‌م جاره ڕه‌نگه تۆكمه‌تر ئه‌مه دووباره بكاته‌وه و پاشكۆی زیاتری بۆ بكات".
له‌باره‌ی ڕۆڵی كورد له گفتوگۆكان جانۆ ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیی كوردستان له ئاستی دیپلۆماسیدا له ئاستی قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵ زیاتره و له ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی زیاتره، چونكه جیاوازیی فیدراڵیزم و كۆنفیدراڵیزم په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه، نابێت ده‌وڵه‌تی فیدراڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌بێت، ئێمه ده‌زگایه‌كی ئه‌كتیڤی ده‌ره‌وه‌مان هه‌بووه و له به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی عێراق ڕۆڵیان هه‌بووه و ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی بڕیار بوو مه‌كته‌به دیپلۆماسییه‌كان ڕێك بخاته‌وه، نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵه‌كانی ده‌ستووری عێراق و داواكاریی كوردیشه ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، كورد فاكته‌رێكی هه‌ستیاره و له‌و موعاده‌له‌یه‌دا ده‌وری كورد به‌دیار ده‌كه‌وێت، وه‌ك هۆکاری گرنگ له ڕووی ناوخۆی عێراقه‌وه، كه به‌بێ كورد ناكرێت ڕیككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و چینیش بكرێت، ئه‌مه‌ریكاش به چاوی جیاوازی سه‌یری كورد ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌کردەوە نه‌بێت، عه‌ره‌به‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ئه‌مه‌ریكایان ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ریكاش ده‌زانێت ده‌ركراوه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌یانه كورده و سه‌ركردایه‌تیی كورد دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستاونه‌ته‌وه و ده‌وری كورد زۆر له‌و موعاده‌لانەدا."
هاوكات عیرفان عه‌زیز، قوتابیی دكتۆرا له سیاسه‌ت و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی دورهامی به‌ریتانیا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاراكته‌رێكی به‌هێز له ناوچه‌كەدا به‌شداره، پێش گفتوگۆكانیش ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ده‌ستی به هه‌وڵێكی چڕی دیپلۆماسی كردووه، سه‌ردانی به‌شێكی زۆری سه‌ركرده عێراقییه‌كانی كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، جووڵه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كوردستان ڕۆڵی گرنگی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی هێزەکانی كوردستان و سوننه‌كان ڕۆڵیان هه‌بوو له‌وه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌ن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، كه دواجار ڕاسته له په‌رله‌مانی عێراق تێ پەڕێنرا، بەڵام ڕۆڵی به‌شداریی كوردستان له گفتوگۆ‌كاندا گرنگ ده‌بێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری به‌هێزی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره له ناوچه‌كه و بارگاوی نییه به ئایدۆلۆژییای تندڕۆ و تایفه‌گه‌ری''.
گوتیشی: "له دواهه‌ڵوێستیدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌رز ده‌نرخێنێت و كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌تی به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه له‌م پرسه‌دا، ئه‌وه‌ی گرنگه كورد پێش به‌شداریكردنی له‌و گفتوگۆیانه پاكێجی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییەکەی له چوارچێوه‌ی گفتوگۆ‌كاندا پارێزراو بێت، چونكه دوای جێگیركردنی سیسته‌می ''پاتریۆت'' له عێراق و كوردستان و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كوردستان و گرنگیپێدانی ئه‌مه‌ریكا به بنكه سه‌ربازییه‌كانی له كوردستان بووه‌ته ڕۆژه‌ڤ".
رایشیگه‌یاند: ''ڕه‌نگه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش به‌هێزتر بێت له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی چین، چوونكه پرسی كۆرۆنا پاشه‌كشه‌ی زۆری به هه‌ڵوێسته‌كانی جیهان به‌رانبه‌ر به چین كردووه، جیا له‌وه‌ش، عێراق ناتوانێت ئه‌مه‌ریكا پشتگوێ بخات و چین بهێنێته ناو هاوكێشه‌كه‌وه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ناكۆكی له ناوخۆی عێراقییه‌كانیش له‌و‌باره‌وه هه‌یه، به‌پێی قسه‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش ئه‌و خاڵانه‌ی كه بڕیاره له نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت بریتین له هه‌ماهه‌نگیی دیپلۆماسی و كاری ڕێكخراوه‌یی له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی خزمه‌تگوزاری به په‌روه‌رده و سه‌ربازییه‌وه له‌ژێر چه‌تری ئه‌و ڕێككه‌وتنەدا و، دانانی به‌رنامه‌یه‌كی كار له نێوان هه‌ردوولا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه، به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا لەوبارەیە‌وه بۆ ئه‌وه‌یە كۆتایی به‌وه بهێنرێت کە ئێران ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی وزه بۆ عێراق."
هه‌رله‌م بارەیەوه، د. مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی، ڕایگەیاند : "ئه‌مریكا ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه بۆ گفتوگۆی ستراتیژی، چوونكه عێراقییه‌كان دابه‌شی سه‌ر دووبه‌ره بوون، به‌ره‌یه‌كیان ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت بكشێته‌وه و به‌ره‌یه‌كیش ده‌ڵێت ده‌بێت ئێران ده‌ستوه‌ردان نه‌كات، بۆیه ئه‌مه‌ریكا داوای كرد كه ڕێككه‌وتنی ستراتیژی بكات له‌سه‌ر ماوه‌ی مانه‌وه و كات و جۆری قه‌باره‌ی هێز و ئاستی په‌یوه‌ندی و، ڕێككه‌وتن بكه‌ن له نێوانیان تا هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌شدار بن له‌م چوارچێوه‌یەدا و ڕۆڵی كورد له چوارچێوه‌ی عێراقدایه و كورد پێی باشه هێزی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بمێننه‌وه و ناكرێت میلیشیكان له ئه‌مه‌ریكا بده‌ن و كورد پێی باشه ئه‌مه بكرێت و گفتوگۆكانیش له چوارچێوه‌ی عێراق ده‌بێت، به‌ڵام له‌و گفتوگۆیانەدا كورد بۆچوونی خۆی ده‌ڵێت".
ڕایشیگه‌یاند: ''ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌م ڕێككه‌وتنه ساغ بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕوون بكه‌نه‌وه، ئه‌م پێشنیارانه ده‌مێكه كراون، به‌ڵام له‌م ڕۆژانه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە