پەیامی کورد ... لە هەڵمەتێکی دژە تێرۆری عێراقدا ٣٩ چەکداری داعش کوژران .
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منی عیراق ئاشكرایكرد، هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ٣٩ چه‌كدارى داعشیان كوشتوه، كه موفتى شه‌رعى و به‌رپرسى سه‌ربازییان تێدا بوه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به ئۆپراسیۆنه‌كه داوه و روونیكردوه‌ته‌وه، هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر له چیاى خانووكه سەر بە پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به پشت به‌ستن به زانیاری ووردی هه‌واڵگری، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى گرووپه تیرۆریستەكان رووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هۆى سه‌ختی ناوچه‌كه‌وه، گرووپه تیرۆریستییه‌كان ناوچه‌كه‌یان كردوه‌ته مۆڵگه‌ى خۆیان و تونێلیان درووستكردوه و ئه‌شكه‌وته‌كان به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، پێكدادانه‌كه ته‌واوى شه‌وى رابردوو تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی خایاندوه و له‌ئه‌نجامدا ٣٩ چه‌كدارى ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه كوژراون، كه موفتى شه‌رعى و به‌رپرسى سه‌ربازییان تێدایه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، سه‌ره‌ڕاى كوژراوه‌كانی گرووپه چه‌كدارەکان، چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌ك دۆزراونه‌ته‌وه، كه بڕێكى زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان تێدابوه و چه‌ندین به‌ڵگه و كه‌ل وپه‌لى دیكه‌ش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و حه‌شارگه‌كانیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه وێرانكراون، هه‌ر له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا چوار ئه‌ندامى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە