لە هەولێر كۆگایەكی گەورەی چەك دەستی بەسەردا گیرا

لە هەولێر كۆگایەكی گەورەی چەك دەستی بەسەردا گیرا

پەیامی کورد... لە هەولێر كۆگایەكی گەورەی چەك دەستی بەسەردا گیرا


ئاسایشی هەولێر ئاشكرایكرد، لە یەكێك لە گەڕەكانی شاری هەولێر دەستیان گرتووە بەسەر كۆگایەكی چەك و خاوەنی كۆگاكەشیان دەستگیر كردووە.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: دوای كۆكردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەكانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر) و بە هەماهەنگی لەگەڵ (بەشی هەواڵگری فەرماندەی زێڕەڤانی)، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە گەڕەكی (لاوان) لەناو شاری هەولێر، توانیمان دەست بەسەر كۆگایەكی بێ مۆڵەتی (چەك و كردنەوەی چەك) دا بگرین.

بڵاویشیكردۆتەوە: لە كاتی پشكنین بۆ ئەم كۆگایە، دەست بەسەر دەیان پارچە چەكی جۆراوجۆر گیرا كە چەكەكان لە جۆری كلاشینكۆف، دەمانچە، M4، قەناس و بی كەی سی بوون.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا: جگە لە چەكەكان، هەروەها ژمارەیەكی زۆری (فیشەك) و سەدان پارچەی یەدەگی چەك و چەند ئامێرێكی تایبەتی تۆڕنەكردن و لێدان و گۆڕینی ژمارەی چەك و چەندین پارچەی جۆراوجۆری كەلوپەلی سەربازی دەستیان بەسەردا گیرا كە بە شێوەی نایاسایی مامەڵەیان پێوە دەكرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر جەختیشی كردەوە كە خاوەنی كۆگاكەشیان بە ناوی (ڕ.ع.ج) دەستگیركردووەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە