پەیامی کورد … لە هەولێر ٥٠٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر بڕی زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە چوار مارکێت و سێ کۆگا دەستبەسەر بڕی زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو جۆرە ماددە هۆشبەرانە بریتین لە حەشیش، زرنیخ و رەساس کە زیاتر بیانییەکان بەکاری دێنن، هەروەها نرخیشی هەرزانە و مەترسی دەکرێ زۆر بڵاوببێتەوە، ئەو کەسانەشی کە گیراون نیپاڵی و پاکستانین.
ئەو ماددە هۆشبرانە لە رێگەی بەغداوە هێنراوەتە کەرکووک دواتر بە قاچاغ لەرێی کۆمپانیاکانی خۆراکەوە هێنراوەتە هەولێر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە