لە هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی تورکیا ١٠ ئەندامی پەکەکە گیانیان لە دەستدا

لە هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی تورکیا ١٠ ئەندامی پەکەکە گیانیان لە دەستدا

پەیامی کورد ...  هێزە چەکدارەکانی تورکیا ، ١٠ کەس لە ئەندامانی حزبی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " یان لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەکانیان لە باشووری کوردستاندا کردە ئامانج و گیانیان لە دەستدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هێزەکانی چەکداری تورکیا ، بنکەی هاوپەیمانی ئەرتەشی تورکیا لە ڕاگەێندراوێک دا ڕایگەیاند " لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئاسمانی لە ڕۆژی ١٥ بۆ ١٦ دێسەمبەری ٢٠١٨ ، ناوچەکانی گارا و خواکۆرک لە باشووری کوردستان کردە ئامانج . ١٠ ئەندامی چەکداری پەکەکە لەم هێرشە ئاسمانییە دا گیانی خۆیان لە دەست دا.

هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە شێوەی ڕێکخراو هێرش دەکەنە سەر ئەو ئامانج و مۆڵگانەی کە ئەندامانی پەکەکە لە باشووری کوردستان لەوێ جێگرن .

بەڵگەی ڕێگە پێدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی لەم شێوەیە کە لە سنووری ووڵاتی دیکە ئەنجام دەدرێت بە دەستی ئەرتەشت ئەو ووڵاتەوە ، لە پەرلەمان تورکیادا بەخشراوە کە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا ئەم کارەی لە ئەستوو گرتووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە