سێ ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا گیانیان لە دەستدا

سێ ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا گیانیان لە دەستدا

پەیامی کورد      ...   سێ ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا گیانیان لە دەستدا 

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند سێ ئەندامی حێزبی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەو ووڵاتەدا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری کوردستان گیان یان لە دەستداوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی ، مەقەڕڕەکانی حێزبی کرێکارانی کوردستانی لە ناوچەی گارا لە باشووری کوردستان کردووەتە ئامانج

ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند حێزبی کرێکارانی کوردستان بۆ ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر مۆڵگەکانی تورکیا خەریکی ئامادەکاری بوونە . ئۆپراسیۆن لە دژی ئەم حێزبە تا کاتی کوژرانی دواهەمین هێزەکانی ئەوان بەردەوامی دەبێت 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە