لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

پەیامی کورد... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و ئیلام بە ناوەکانی سیرووس ئەسەدی و محەممەد حوسێن مەلەکی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی مەوی سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی سیرووس ئەسەدی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سیرووس ئەسەدی بەهۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئاب، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی محەممەد حوسێن مەلەکی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە