پەیامی کورد... پەلامارێکی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە پووچەڵ کرایەوە
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت شەوی رابردوو پەلامارێكی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پووچەڵ كراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پێشمەرگ لە ڕاگەیەنراوێكیدا ڕایگەیاند: پێشمەرگە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشی پووچەڵ كردۆتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: شەوی حەوت لەسەر هەشتی نیسان، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرێكی سریەی سێی فەوجی یەكی لیوای 18ی پیادەی پێشمەرگە لە گوندی عەڵا لە بناری چیای قەرەچووغ.
ئاماژە بەوەش كراوە: هێرشەكە لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچ درایەوە و پووچەڵ كرایەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا نەبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە