لەڕۆژانی جەژندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كردووە

لەڕۆژانی جەژندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كردووە

پەیامی کورد.... لەڕۆژانی جەژندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كردووە


بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجە زیادی كردووە و تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی تری عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجەیان كرد.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ڕاگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە زیادی كردووە، تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجەیان كرد.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە گوتیشی: لەو ژمارەیە 25 هەزار گەشتیاریان هی ناوخۆی هەرێمی كوردستانن، هەروەها 75 هەزار گەشتیاریش لە پارێزگەكانی تری عێراقەوە هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە، گوتیشی پێشبینی دەكەین ژمارەكە هێشتا لە بەرزبوونەوەدا بێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە