پەیامی کورد … لە نامەیەکدا بۆ تەندروستی جیهانی باس لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
سه‌باره‌ت به دۆخی کۆرۆنا لە هه‌رێمی کوردستان، ئەمڕۆ شه‌ممه، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتیی، نامەیەکی بەپەلەمانی ئاراستەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەسەختی ڕوی لەکورستان کردووە.
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه، كه تۆڕەکەمان دڵەراوکێی خۆی دەڕبڕیووە، لەسەر دۆخی خراپی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان‌و، ڕێکخراوەی ته‌ندروستی جیهانیمان ئاگادارکردۆتەوە، کە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەسەختی ڕوی لەکورستان کردووە و جێگه‌ی نیگه‌رانیه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا بۆ WHO ئەوەشخراوەتەڕوو، بەگوێرەی سەرچاوە فەرمیەکان، گوایە چوار جۆری کۆرۆنای گۆڕاو لەکوردستان بونیان هەیە، ئەمەش پێشهاتێکی مەترسیداره‌و هۆشداریشمانداوه، کە بەرپرسانی تەندروستی‌و ئیداری لەهەرێمی کوردستان خەمساردانە لەهەڕەشە جیددیەکانی کۆرۆنا دەڕوانن.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا نامه‌كه ئەوە خراوه‌ته‌ڕوو، سیاسەتێکی ڕانەگەیاندراوی پشتکردنەوە لەبەرامبەر کۆرۆنا بوونی هەیە لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی لەهەرێمی کوردستاندا، بەڵگەش بۆ ئەم سیاسەتە سەقەتە ئەوەیە کە ڕێگە بەگردبونەوەو قەرەباڵغی لەڕادەبەدەر دەدرێت بۆ بۆنە کۆمەڵایەتی‌و نەتەوەیی‌و خێڵەکییەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە