چالاکێکی ناسراوی کورد لە سەقز دەستبەسەر کرا

چالاکێکی ناسراوی کورد لە سەقز دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد... چالاکێکی ناسراوی کورد لە سەقز دەستبەسەر کرا


سامان پاشایی، خاوەنی میدالیای برۆنزی زۆرانبازی مێرمنداڵان لە ئاستی جیهاندا و مامۆستای زانکۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەشاری سەقز دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢ی جولای ٢٠٢٣) سامان پاشایی، مامۆستای زانکۆ و پاڵەوانی جیهانی زۆرانبازیی خەڵکی سەقز، لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری سنەوە بۆ سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەشێوەیەکی دەستبەسەرکرا. لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا ئەم هێزانە لێدان و توندوتیژیان بەکارهێناوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی سامان پاشایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و سەرەڕای پشکنینی هەموو ماڵەکە دەستیان بەسەر چەند کەلوپەلێکی تاکەکەسی ناوبراویشدا گرتووە. دوای دەستبەسەرکرانی، سامان پاشایی ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە کراوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، سامان پاشایی دەرچووی بەشی فیزیۆلۆژی و خۆراکی وەرزشییە و هەروەها مامۆستای زانکۆ و ئەندامی ئەکادیمیای نەتەوەیی پزیشکی وەرزشی ئەمریکایە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە