پەیامی کورد... ژنە چالاکێکی کورد لە سەقز دەستبەسەرکرا
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سەقز، چالاکێکی مەدەنیی ناسراوی ئەو شارە بە ناوی هێرۆ قەدیمی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دەمەونیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، چالاکێکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هێرۆ قەدیمی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆمەڵێک لە هێزە حکوومەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
هێرۆ قەدیمی، پێشتریش چەندین جار لەلایەن هێز و ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە بانگ و بە جددی هەڕەشەی لێ کراوە، بەتایبەتی لە ساڵی ڕابردوو و سەرەتای دەستپێکی بزووتنەوەی "کن، ژیان، ئازادی"دا.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانە کە دراونەتە پاڵ ئەو چالاکە مەدەنییە و هەروەها شوێن و دۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە