پەیامی کورد ... ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ووتی : لە وەزارەتی بەرگری عێراق بەدواداچوونیان بۆ مووچەی پێشمەرگە كردووە و ئەوانیش باسیان لەوە كردووە، كە ھیچ كێشەیەك بۆ ناردنی مووچە نییە و تەنھا ھەندێك رێكاری تەكنیكی ماون و ئەم ھەفتەیە چارە دەكرێن، بۆیە لە رۆژانی داھاتوودا مووچەی پێشمەرگە ڕەوانە دەكەن.
ناسر ھەركی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "ناردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە لە لایەن بەغداوە ھیچ كێشەیەكی یاسایی نییە و تەنھا ھەندێك رێكاری تەكنیكی ماون، چوونكە من خۆم قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بودجەی وەزارەتی بەرگریی عێراق كردووە و ئەویش باسی لەوە كرد، كە لەم ھەفتەیەدا ڕێكارەكان تەواو دەكرێن و لە رۆژانی داھاتوودا دەست بە خەرجكردنی مووچەی پێشمەرگە دەكرێت".
ھەركی گوتیشی: "بەڕێوەبەری گشتی بوودجەی وەزارەتی بەرگری، باسی لەوەش كرد، كە مووچەی پێشمەرگە لێرەوە خەرج دەكرێت یاخود رەوانەی ھەرێمی كوردستانی دەكەین، بەڵام چاوەڕێ دەكەین رێكارەكان تەواو بكەین".
دەشڵێ، بەپێی یاسای بودجە، پێویستە حكوومەتی عێراق لە مانگی یەكەوە مووچەی ھێزی پێشمەرگە رەوانە بكات، كە دەكاتە مووچەی سێ مانگ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە