بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو رۆژنامەنوسی کوردیان لەسەنتەری شاری کەرکوک دەستگیرکردووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، هەریەک لە پەیامنێرانی کەناڵی رووداو (هەردی محەمەد و هونەر ئەحمەد) لەگەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک لەلایەن هێزی دژەتیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراون.
دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک لەپاش رووداوەکانی (١٦) ئیکتۆبەرەوە ئاڵۆزبووەو هەریەک کەناڵەکانی (رووداو و کوردستان24) لەکەرکوک قەدەغەکران، بەڵام بەشێوەی شاراوە لەلایەن پەیامنێرانی ئەو دوو کەناڵەوە روماڵی رووداوەکان دەکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە