لە سیدەکان پەکەکە هێرشی کردە سەر هێزی پێـشمەرگە

لە سیدەکان پەکەکە هێرشی کردە سەر هێزی پێـشمەرگە

پەیامی کورد … لە سیدەکان پەکەکە هێرشی کردە سەر هێزی پێـشمەرگە

 

لە دەڤەری برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكان، چەكدارانی پەكەكە، بە ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووك هێرش دەكەنە سەر خاڵێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

 

بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد،بە کەناڵی تەلوزیوونی کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاندووە، چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵەی هێزی پێشمەرگە، كە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەك لە خاڵەكەدان و لە هێرشەكەدا چەكی ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووكیان بەكارهێناوە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن هێزی پێشمەرگە لەو خاڵە وەڵامی هێرشەكەی پەكەكە دراوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانیش لە ریزی هێزی پێشمەرگەدا نەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە