پەیامی کورد... چالاکێکی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵات سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا
ڕەحمان قادری هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە زستانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ ساڵ و سێ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم سزایە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی بە سەر ناوبراودا سەپاوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە
بەپێی سزاکە، ڕەحمان قادری بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان زیاترین سزای ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.
ڕەحمان قادری خەڵکی گوندی پەسوێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لەئورمیە گوازرایەوە و پاش ماوەیەک گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە.
ناوبراو دوای یەک مانگ بەندکران و ئەشکەنجە ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕەشەممە (١٣ی مارس) بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە