پەیامی کورد ... سلێمانی/ ژنێکی ٩٩ ساڵە کۆرۆنای بەزاند
ژنێکى بەساڵاچووى توشبووى کۆرۆنا لە سلێمانى کە بەدەست نەخۆشى بەرزى زەختی خوێن و دڵیشەوە دەیناڵاند، کۆرۆناى تێپەڕاند.
داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدائاماژەى بەوەکردووە، "ژنێکى بەساڵاچووی لەدایکبووی ۱۹۲۱ کە نەخۆشی زەخت و نەخۆشی دڵی هەبوو، تووشی کۆڕۆنا ببوو، لەکاتی داخل بوون لە نەخۆشخانە دەرکەوت هەوکردنی سیەکانی زۆرە و پێویستی بە ئۆکسجین هەیە".
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ژنە زۆر کەم خوێن بوو ناچار دوو بتڵ خوێنی وەرگرت، دوایی تووشی بێهۆشی و جەڵتەی مێشک بوو، بەڵام دوای مانەوەی زیاتر لە هەفتەیەک بە تەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە